سه‌رۆکه هه‌ژاره‌که‌ی ئۆرۆگوای 100 منداڵی هه‌تیوی سوریا له‌خۆده‌گرێت
سه‌رۆکه هه‌ژاره‌که‌ی ئۆرۆگوای، له‌سه‌ر کاره مرۆییه‌کانی، به‌رده‌وامه‌و له هه‌ڵوێستێکی مرۆیی‌دا بڕیاری دا، سه‌د منداڵی سوریی له‌خۆ بگرێت.
له‌کاتێکدا سه‌رۆکی ولاَتانی جیهان، له ململانێدان له‌سه‌ر پشکی خۆیان له کێکی سوریا، به‌لاَم خۆسێ مۆخیکای سه‌رۆکی ئۆرۆگوای که به هه‌ژارترین سه‌رۆکی جیهان ناسراوه، له بری گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ، گۆڕه‌پانی مرۆیی و خزمه‌تکردنی به مرۆڤه‌کان، هه‌ڵبژاردوه‌و ده‌رگای خانوه هاوینه‌که‌ی ده‌خاته سه‌ر پشت بۆ ئه‌و مندالاَنه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی سوریاوه، بێ دایک و باوک بوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان، سه‌رۆکی ئۆرۆگوای که به (بی بی) ناسراوه، له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا، سه‌د مندالی سوریی له‌خۆده‌گرێت که له ئێستادا له که‌مپه‌کانی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌راستدان‌و به سه‌رپه‌رشتی کۆمسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و به یاوه‌ریی که‌سێکی نزیکیان، ڕوو له ماڵه‌که‌ی سه‌رۆکی ئۆرۆگوای ده‌که‌ن و چاوه‌ڕێش ده‌کرێت، حکومه‌تی ئۆرۆگوای، خه‌رجییان دابین بکات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی ئۆرۆگوای، به‌راورد ناکرێت به کاره‌کانی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا که له ماوه‌ی 3 ساڵی جه‌نگی سوریاداو له کۆی زیاتر له 2 ملیۆن په‌نابه‌ر، ته‌نها رێگه‌ی به 31 په‌نار داوه بچنه ناو ولاَته‌که‌ی، له کاتێکدا 135 هه‌زار که‌س، داوای مافی په‌نابه‌رێتییان کردوه