محه‌ممه‌د مسته‌فازاده
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده | |||||
1- |
عه‌تا ساڵح پوور-سه‌قز
ـ نیگای بزۆز
ئه‌ڵێن ده‌فر ئه‌گه‌ر پڕ بێ
سه‌ر ئه‌کات و ئه‌ڕشێته‌وه
که‌چی ده‌فری ئه‌م دڵه‌ی من
چوار وه‌رزی، ئه‌رخه‌وان سووره و
ساڵه‌ھایه ڕووباری نیگای بزۆزت
له تاسه‌یدا ئه‌توێته‌وه.
9/8/92 ـ سه‌قز
* * *
ـ مه‌رھه‌م و زام
مه‌رھه‌م و زام بێ یه‌ک ناژین
ئه‌م له کوێ بێ،
ئه‌وی تریشیان له‌وێیه،
که‌چی سه‌یره
ئه‌م برینی جه‌سته‌ی منه
سوێندی ھه‌ر به سه‌ری
(خوێ)یه.
* * *
ـ به‌شکم
بست به بستی ئه‌م چه‌می ئاواتی منه
پڕ له چووزه وه‌نه‌وشه‌یه،
خاکه‌لێوه‌ی ئه‌م به‌ھاره‌ش گورگه‌زییه‌و
ھه‌وری چاوه‌کانم نه‌زۆک،
به‌شکم به‌ھاری داھاتوو
کراسێکی گه‌زیزه‌ییت بۆ
بسێنم.
ئه‌کره‌م حه‌سه‌ن زاده(سه‌ریاس)
ئه‌کره‌م حه‌سه‌ن زاده(سه‌ریاس)
ئه‌ی چرای دیوانی ژینم بۆچی خامۆشی ئه‌تۆ
تۆی ئه‌وینی ڕیه‌ی ژیانم که‌ی فه‌رامۆشی ئه‌تۆ
هه‌ر به‌هارێ وه‌ک گڵاڕێزانه‌دوای کۆچی چه‌مت
چێژ‌و خۆشی دێویا لێم چوون نه‌ما خۆشی ئه‌تۆ
هێمن ئه‌مانی باران
کەشتی دڵم
بەبێ فانۆسی چاوانت
بە گاشە بەردێک تێک دەشکێ.
۲
تاڵاوی قاوەی خۆشەوستیت
دەداتەوە
بە شەڕابی لێوی
ئاگرینت، ئەوین.
دانە
دانە
تامی میوەی
باخی باڵات
هەستی شێعرم
دەهاژێنێ.
فه‌ردین ڕه‌شیدی
له وشکایی لێوی تۆدا
ئه‌من خنکام !
2
شه‌و
چارشێوی خه‌وه
به‌سه‌ر باڵای خاتوونی ڕۆژ
3
گه‌رویێک
چه‌ند ماسی
ئه‌م هه‌مووه خه‌نچه‌ره !!!
4
کاتێ خاتوونی شار
هه‌نگ بێ
سس سس...
ئیتر هیچی لێ مه‌ڵێ !
نیان فاتمی سه‌قز
لێ مه‌که‌وه
وه‌ها پڕه له ته‌نیایی
جێگه‌ی خۆشم نابێته‌وه
۲
به من گه‌یی
ئاسمان رووخا!!!
په‌ت هه‌ڵ ئه‌خه‌م بۆ ته‌نیاییم
له ژێر داڕمانی هه‌ورا
۳
یه‌خته کرد
تا
شێعره‌کانم ئاوس نه‌بن
فه‌ردین ڕه‌شیدی
سه‌ر چۆپی ،وه‌ره با گه‌رم سووڕت ده‌م
هه‌ڵپه‌ڕکێ ،وه‌ره با هه‌ڵت په‌ڕێنم چه‌پ وڕاست
خه‌م،وه‌ره با به ده‌م که‌نینه‌وه بت نۆشم سارد
هاوین،وه‌ره با لێوه‌کانت بڕه‌نگێنم سوورسوور
شه‌و،وه‌ره باچاوه‌کانت کل بسوم
سورنا،وه‌ره با شین شین بت ژه‌نم
قه‌ندیل،نه‌که‌رۆز و بارزان وه‌رنه سه‌ما
سیروان هه‌واڵ به‌ره بۆ قامیشلی و وان
ئیلام و کرمانشا هه‌تا قووچان
شای گوڵان شێرکۆ
شاعیری هه‌ڵبچه‌ی شین و
کاڵێ و ئه‌نفال
شایی گێڕی شین مانه ئه‌مڕۆ !
ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده (سه‌ریاس)
بۆ کۆچی مامۆستاشێرکۆبێکه‌س:
وه‌رزی گڵاڕزێنت وشکم ده‌کا به‌زریان
ئاسۆ نه‌ی ماوه‌ڕوونی پۆشی جلی نه‌بوونی
ڕووی کرده تاڵ وتوونی ژیان ببوبه‌شه‌وژان
یادی تۆ پڕله‌هه‌سته بیده‌نگی به‌سته هه‌سته
چین چین وده‌سته ده‌سته هه‌ست په‌لکه‌کانی قرتان
فه‌ردین ڕه‌شیدی
من چرای ڕۆژ هه‌ڵ ئه‌کێشم
که‌چی
شه‌و ئه‌کوژێته‌وه !
2
به‌سرته نێوت دێنم
که‌چی
چینێ دیواری خامۆشی
ده‌ڕمێت به‌سه‌ر
باڵای کورتی شه‌وا !
3
نێوی شاره‌که‌م ده‌نووسموه
که‌چی
ژنێک پرسیار ئه‌کات
ده‌مێ جاجکه
به‌چه‌ن کاکه برا !
4
سه‌فه‌ر ئه‌نووسمه‌وه
ده‌ستێ ده‌بێت به په‌رچه‌م و
ڕای ده‌شه‌کێنێ
ماڵ ئاوایی !
ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده(سه‌ریاس)
ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده(سه‌ریاس)
شه‌وگار
شه‌وگار
به گیانی خۆر
سوێندت ده‌ده‌م
دام‌پۆشه
تا که‌س نه‌بینێ
یادی یارم
هه‌ر شه‌و دێتوو
ده‌ست له‌ملی
ئاواته‌کانم ده‌کاتوو
ده‌بێته هه‌تاوی
خه‌یاڵاوی
خه‌ونه‌کانم....
فه‌ردین ڕه‌شیدی
ڕۆژ هه‌ڵات
له‌کوێ
ڕۆژ ئاوا
له‌کوێ !؟
ئه‌گریجه لاده
له‌سه‌ر ڕووت !
2
په‌پووله‌ی ڕۆحی من
له‌داوی
جاڵ جاڵووکه‌ی
عه‌شقی تۆ
خۆ له سێداره نا دات
پڕه له ده‌فته‌رێ
بێ تاقه‌تی!
3
باوه‌شی تۆ
به‌نده‌ری حه‌سانه‌وه‌ی
هه‌ناری ڕۆحه
لێوت ،
هێلانه‌ی سووری
ئازادیی
ئازادی که له سه‌ر،
لێوت
سه‌ربازی دیلی خۆزگای من
باوه‌شت
عه‌تری شه‌و بۆی لێدێ
ژیانی ئاوس
لفه‌و دووانه‌ی
بلاڵووکی گرتوه!
۴
شینی سه‌ر باڵی
داری بێ تاقه‌تیمی
کێشا
جازبه‌ی قووڵی چاوانت
سوور بوو
هه‌نار
۵
تۆ
له‌کام یاسا ده‌دوێی
به‌ر له ناسین
ده‌بێ
چه‌ند هه‌زار ساڵ
لێم ون بی !
۶
هێنده شینی
هێنده شێتی
ئاسمان و ده‌ریا ڕات ناگرن
دڵی
پڕ له شینی من
سوورسوور و
شێتانه
هه‌ڵت ده‌گرێ !
کارۆ مروەتی ، سەقز
کارۆ مروەتی ، سەقز
١
ئەگەر دڵی تۆ چاپ خانەی شێعر بوایە ،
زۆر ئەترسم
زۆر لە شێعرەکانم
لە ژێر چاپ دەرنەچوایە ...
٢
ئیتر هێلانە خۆش ناکەم بۆ ئەو شێعرانەی
کە بۆ ساتێ ئەدەن لە دەرگای دڵم ؛
گەرچی بێ ئەوان هەڵناکەم ...
٣
ئەگەر فرمێسکەکانت شەرابی شێتیی من بن
ئەوەندە ئەتگریێنم
هەتا وشەکان جۆگە ئەبەستن
بۆ شێعرێکی تر ...
٤
لە گوڵجاری ئەویندا
دڵم ئەکەم بە خێشکەی وشە ...
دەبا رۆحم ،
خەرمانی خۆشەویستیی وشە بێ ...
٥
ئەگەر '' با '' دەروێش بوایە ،
تەنیا لە پرچی کچانا
زکری ئەکرد !
نیان فاتمی
نیان فاتمی
۱
سه‌فه‌رت کۆچه
تا گه‌رانه‌وه
هه‌زار زستان ئه‌پچڕینم و
هه‌زار قاڵاو
باڵا ئه‌که‌م
۲
ئه‌سووتێنم
جاڕه جۆێک
له غوربه‌تی وه‌رزی
گه‌نم
کراسی زه‌وی دابدڕێ
له ساێقه‌ی هه‌وری شێتم
۳
تۆ
قاچاخچی کچێنیتوو
من
له‌م به‌ر ئاو
رزگاری ته‌لیسمێکی ئاورێشمی
۴
بۆ شه‌پۆلی بێ تاوانی
گۆناهێکی له دایک نه‌بوو
من سومه‌ییه‌م
۵
شه‌و
کاره ساتی چاوی منه و
تۆش
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ک
هه‌ستیار
هه‌ستیار
۱
شاعیرێک
لە شاری خۆی دا غەریب
شاعیرێک لە وڵاتی خۆی
ئاوارە
تۆ بووی کۆچت کرد
۲
بووم بە پێناسەی
دوو دارستانی غەریب
هیچ گەڵایێ
پشتی لە چڵی ئەو بەر نەکرد
ئاشتی بوو بە وەرزێ
کەوتە نێو گشت وەرزەکان
کە هاوارت کرد
ئەرێ من،ئەرێ تۆ
ئەرێ ئیمە.....
۳
هەر خولیایێ
لە ناو گەردوونی شێعرما
گەر نەتوانێ بۆ چرکە ساتێ
تۆ......
هەر تەنها تۆم
بە بیر بێنی
لە لام وەکوو درەختێکی
بێ گەڵاو
هەورێکی بێ پەناو
زەریایەکی بێ کەنار و
ئەری.....
وەک شێعرێکی بێ شاعیر
دێتە بەر چاو
۴
بەڵینت دا
باران و ماچ
هەر دوو دیاری
یەکەم ژوان و
یەکەم وێستگەی
سەفەرمان بن
ئەوە ژوان و ئەوەش سەفەر
بەڵێن مەدە بە شاعیرێک
کە ناتوانی بیبەیتە سەر
ئازاد سه‌یدئیبراهیمی
ئازاد سه‌یدئیبراهیمی
بۆ پیری فه‌ڵه‌ک هانی به تاو نازانم
هێنانی ئه‌من باشه خه‌تاو نازانم
له‌و خه‌مگه‌یه ئاڵاوه شه‌وستانێ لێم
چه‌ن باڵه هه‌تا کۆشی هه‌تاو نازانم
**
جامێک و خه‌مێ له ئه‌م دڵه داماڵێ
به‌و خێڵی خه‌مان تاکوو نه‌بم پاماڵێ
ئاڵاوه مژێ له ده‌روه‌نی ته‌نیاییم
تۆراوه له ئه‌م چاخه مه‌گه‌ر ساماڵێ
**
نه‌ورۆزه شه‌مێ زاوه‌ته شه‌وگاری ته‌مه‌ن
با بێم و گڕێ به‌ربه‌مه ئاقاری ته‌مه‌ن
وه‌رزێ له هومێد ئه‌م که‌شه تێراو بکا
تا بێت و چرۆ کاته به‌ری داری ته‌مه‌ن
**
ئێواره‌یه گریان و ته‌مێ دایگرتووم
دیرۆکی حه‌زی زین و مه‌مێ دایگرتووم
له‌م وه‌رزه ده‌می دار و گوڵه بنواڕه
مووچڕکی خه‌می گوڵ‌به‌ده‌مێ دایگرتووم
**
ساقی وه‌ره په‌یمانێ له نۆ تازه که‌وه
لایێک له ئه‌م ئاوه‌ڵه بێ‌نازه که‌وه
چت داوه ته‌مه‌ن چاوگ و ئاکامی چ بێ
که‌م بیرێ له ئه‌م باوه‌ڕه ناسازه که‌وه
ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده"سه‌ریاس"
ویستم گوڵێکی نیشتمان
بێرم له‌بۆ
پیرۆزبایی سه‌رساڵی نوێ
به‌داخه‌وه...
گوڵان له‌کوێ و ئه‌من له کوێ!!
ئارمان که‌ریمی
تۆ سه‌وز
من شین ،
تۆ چرۆ
من سێوی گه‌نیو ،
تۆ سه‌رقاڵی ته‌ره‌قه‌ی چوارشه‌ممه سووری و
من بێده‌نگیی دوای ته‌ققه !
تۆ به‌هارته و
من هه‌ڵه‌بجه ...
ژيلا.سه فايي
له سی یه‌وه هه تا سێ مژ بده له قژم
بانه‌مرم...
۲
ته‌واوی من بۆنی تۆیان لێ دێ ئه‌ی ته‌نیایی
له سنووره‌کان بێ پاسپۆرت ره‌د ئه‌بی
من له پشت چرای سووری جیهانه‌وه راوستاوم
بێ ئه‌وی ماتلی سه‌وز بوونی ئه‌فسانه‌کان بم
من شاعیر نیم...ته‌نها بۆن به قه‌له‌مه‌وه ئه‌که‌م
بی ئه‌وه‌ی باز به‌م به‌سه‌ر دیواری وشه‌کان...
شیعر پاڵ ئه‌دات به رۆحمه‌وه
3
من له ماڵی هيچ كورێک دا ئاوا نابمه وه
كاتێک يادت وه كوو قشقره به گوێم دا ئه قيژێنێ
ف.ر.ئۆمید
تۆ بی و حه‌ڵقه‌ی زیکرو موناجات
موفتیم لێ هان نه‌ده ی
حوکمم بدات که کافرێکه
زوونارم له ده‌ست به‌ست و
دینم فرۆشت
ئیدی مه‌زهه‌بی من
نوێژ بۆ گوڵێکه
فه‌رزاد سابتی‌پوور
له وه تي تۆ
بووي به كڵپه و مه شخه ڵي
چوارشه ممه سووري
چي پشكۆ بوو
له ده وري تۆ سه ماي ده كرد!
چي شێعرم بوو ؛ به عه شقي تۆ
له ده ورت دا گڕيان ده گرد!
له و قوڵه چوارشه ممه ي دا
كه تۆ بووي به بوكي شه وي!
هه ڵپه ڕكي بارانم نه دي
له سه ر زه وي!
کارۆ مروه‌تی ، سه‌قز
مۆمی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه !
2
له چیرۆکێک‌دا
کچێنیی له‌ده‌ست ئه‌دا و
له شانۆیێکیشدا ،
گاڵته به ژن بوونی خۆی ئه‌کات ...
3
نازانم چی له‌سه‌ر بنووسم
ماچ نه‌بێ !
4
بتدا به ده‌م '' با ''وه ؛
به‌ڵام ده‌شترسم مناڵێ گروو بگرێ بۆت و ...
5
به پرچت که‌روێشکه ئه‌کا ،
خه‌یاڵم شێعراوی ئه‌بێ و
شێعر مه‌ست مه‌ست
شه‌پۆل ئه‌دات ...
نیان فاتمی
نیان فاتمی
۱
دڵی کاڵم
له نێوان په‌نجه‌کانت‌دا
چرۆ ده‌کا
وه‌رزێک بۆئاوات و
په‌نجه‌یه‌ک وه‌رزه‌کانم
۲
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو گیانت
رژا له نێو شێعره‌کانم
تۆئازارێکی وه‌ک ئه‌شق
هه‌موو گێانمت ته‌نیوه
ره‌هێڵ بویه‌ته نێو رۆحم
رێگه‌ی ژینت لێم بڕیوه
۳
با
یه‌که‌م جێژوانی
له‌گه‌ڵ زه‌ریابوو
خه‌ونی ماسیه‌کان هه‌زار ساڵه
که ئاڵۆزه
۴
ره‌نگی شێعرت
وه‌ک دڵه‌ی شه‌یدای منه
تاوێ گه‌رمه
تاوێ سووره
جاری واشه شه‌رمنه
۵
جێگه‌ی
نه‌بوونت هێنده گه‌وره‌یه
که ئێستا له‌وێ ده‌ژیم
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
(به‌فره‌ده‌نگ)
به‌فر که دێ
هه‌موو ساڵێ
له گه‌رووی گوڵێکی ناوازه‌دا
سروودێک پڕ له به‌رامه و ڕه‌نگ
بۆ له‌دایکبوونێک ده‌خوێنێ
که‌چی ئێستا کاتێ نه‌رم
به سه‌ربان و به‌رده‌رکه‌ی قوتابخانه‌که‌ی شیناوێدا دێته خوارێ
له حه‌نجه‌ره‌ی ده‌یان گوڵه‌زامی نه‌وڕه‌سدا
رۆحی په‌پووله عاشقه‌کانی پۆل
له ده‌نگێکی هه‌ڵپڕووزاو هه‌ڵده‌ژه‌نێ
ف.ر.ئۆمید
له گه‌ڵ تیشکی هه‌تاو
بۆ هه‌میشه بێ به‌هه‌واڵ
قاچه‌کانی زۆر له مێژتر
چل ساڵ پێش له دایک بوونی
له‌گه‌ڵ تاریکی ژیا بوون
بۆ ئه‌وه‌ی که په‌نجه‌کانم
له‌گه‌ڵ تیشکی تۆ تێکه‌ڵ بێ
ده‌بێ ئه من چل هه‌زار ساڵ
بچمه خه‌ڵوه
له ئه‌شکه‌وتی چاوه‌کانت!
2
قه‌ده‌غه‌م مه‌که له خۆت
تۆ پێم بڵێ ئاخرچلۆن
دوکتور قه‌ده‌غه ده‌بێ،
له نه‌خۆش
3
وێستان،سه‌نگ بوونه
نه‌وێستان ڕووبار
سه‌یرکه ئه‌نجامی هه‌ر یه‌ک چۆنه
ئه‌نجامی سه‌نگ،خۆڵه
چۆم بوون ،ده‌ریا
ک.د.ئازاد
کانییه‌ک،
تینوێتیم بشکێنێ
ده‌بێته دایکم بۆ ئه‌به‌د!
**
دارێک،
تاوێک وه‌م حه‌سێنی
ده‌یپارێزم،
له ته‌ور و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتان!
**
گاشه به‌ردێ،
بووبێته دۆشه‌کی خه‌وم،
له دڵمایه هه تا ده‌مرم!
**
کچێک،
ماچێکی پێدابم،
هه‌رگیز فه‌رامۆشی ناکه‌م!
**
سۆبه‌یه‌ک،
گه‌رمم کاته‌وه،
ڕێزی ده‌گرم
وه‌کوو ئامێزه‌که‌ی دایکم!
**
ماڵێک،
جارێک داڵده‌ی دابم
وه‌ک ماڵی خۆم سه‌یری ده‌که‌م!
**
شوێنێک،
که لێی له دایک بووم
نیشتمان و ڕووگه‌ی منه!
ده‌یپارێزم هه‌تا مردن!
عه‌لی حسه‌ینی
سێبه‌ڕۆی هه‌ر گاشه‌به‌ردێ
دیسانه‌وه
له‌شکری شه‌و له رێدایه؛
ئه‌سپی که‌سه‌ری تاریکی
به پڕتاوێ
دیاری سمکۆڵ له له‌پی ده‌ستی زه‌ویدا ئه‌نێژێت و
ماندوو بوونیش بۆ کاروانی نه‌خته نه‌خته‌ی گزنگه‌کان
به هه‌ورازی شه‌وه‌زه‌نگا
سه‌رناکه‌وێ!
دوێنێ شه‌وێ
شووشه‌ی شه‌رابی شێعرێکم
لێ چڕزابوو
وه‌کوو کوڵمت ده‌فته‌ره‌که‌م ئاڵ ئاڵ ببوو
بۆیه ئێستا ده‌مه‌وێ من
سه‌فه‌رنامه‌ی شه‌رابێ ئاڵ
له شووشه‌وه بۆ سه‌ر وشه
ف.ر.ئۆمید
له قوژبنی وانه‌یێک
ده‌یگوت ژیان بۆم:
کۆتری حه‌ز، قه‌قنه‌س بوو سووتا
به‌ڵام داخه‌که‌م!
چه‌ند تامه‌زرۆی هه‌ڵفرین بوو!
هاواری کیژۆڵه‌ی سه‌رتاپا خه‌م پۆش،
سووتانی و ژاکانی گوڵی کورد
له شیناوێ سه‌ری هه‌ڵدا و
ئه‌م جاره شین بوو