سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن
سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن

سه لاحه دین ئه ییوبی

ئەبوو موزەففەر یووسفى کوڕى ئەییووب ناسراو بە سەلاحەددینى ئەییووبى (٢۵ی کانوونی یەکەمی ١١٣٧- ۴ی ئازاری ١١٩۴ ) کوردێکی[١][٢]سەرلەشکەری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند. سەرەتا لەدژی فاتیمییان و دوایی لەدژی خاچپەرستان (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئۆلی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەستی موسڵمانان.

 

دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی ساڵی ١١٩٣ مرد، دەوڵەتی ئەییووبی لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینی پێ نەما.

 

سەلاحەددین موسڵمانى سوننە بوو و بە لێخۆشبوون و ھەڵسوکەوتی مرۆڤانەى لەگەڵ دوژمنەکانى ناوی دەرکردبوو.

 

سەلاحەددین لە خێزانێکی کوردی سەر بە یەکێک لە ھۆزە کوردییە ناودارەکان بە ناوی ھۆزی ڕەوادی لەدایک بووە.[١][٢] شوێنی نیشتەجێبوونی ھۆزی ڕەوادیش لە نزیک شارۆچکەی دوین لە ئەرمەنستاندا بووە. ئەییووبییەکانیش دەدرێنە پاڵ ئەییووبی کوڕی شادی.

 

شادی (باپیرە گەورەی سەلاحەددین) ھەندێک پۆستی کارگێڕیی لە قەڵای تکریتدا پێ سپێردرا، کە لەو کاتەدا موڵکی بەھرۆزی خزمەتگوزاری سوڵتانی سەلجوقیمحەمەدی کوڕی مەلیکشا بوو. شادی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا، نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆ، گواستیەوە بۆ ئەوێ و پلە-بە-پلە بە پۆستە کارگێڕییەکاندا سەرکەوت تا پۆستی پۆلیسیی (شەحنە) وەرگرت. کاتێ مرد نەجمەددین ئەییووب بووە جێنشینی و بەھۆی جوامێری و دەستپاکییەوە سوڵتانی سەلجوقی قەڵای تکریتی پێ سپارد و ئەویش بە باشترین شێوە بەڕێوەی برد. ھەروەک ئەسەدەددین شێرکۆی مامی سەلاحەددین لە پێشەوەی ئەمیرەکاندا بوو لای سەلجوقییەکان و لە تکریت و دەوروبەریدا ناوچەیەکی بەرفراوانیان بۆ تەرخان کردبوو.

 

سەلاحەددین ساڵی ١١٣٨ لە قەڵای تکریت لەدایک بووە. ڕۆژی لەدایکبوونی سەلاحەددین ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو ڕۆژە کە موجاھیدەددین بەھرۆز، والیی بەغدا، بەھۆی کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی قەڵا لەلایەن شێرکۆی مامی سەلاحەددینەوە، فەرمانی دا بە نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆی برای کە تکریت بەجێ بھێڵن. ئەوانیش بەجێیان ھێشت و بەرەو مووسڵ بەڕێ کەوتن.

 

ھەردوو برا، نەجمەددین و ئەسەدەددین، چوونە مووسڵ و لەلایەن عیمادەددین زەنگییەوە پێشوازییان لێ کرا. لەوێ بوو کە بنەماڵەی ئەییووبی گەشەی کرد و نەجمەددین و شێرکۆی برای بوونە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی عیمادەددین. ماوەیەک دواتر، عیمادەددین کوژرا و نوورەددین زەنگی کاروباری گرتە دەست. ئەویش بە یارمەتیی ئەییووبییەکان توانی دیمەشق بھێنێتە ناو دەوڵەتەکەی.

 

لە دیمەشقدا سەلاحەددین فێری زانستە ئیسلامییەکان، ھونەرەکانی سوارچاکی، ڕاو، تیرھاوێژی و پێداویستییەکانی تری پاڵەوانێتی بوو. کاتێک نوورەددین زەنگی لە ساڵی ۵٣۴ی کۆچی بەعلبەکی داگیر کرد، نەجمەددین ئەییووبی کرد بە والیی ئەوێ. پاشان، نەجمەددین چوو بۆ دیمەشق و بەم شێوەیە سەلاحەددین تەمەنی مناڵیی لە بەعلەبەکدا بەسەر برد.

 

مێژوو کەسایەتی و ڕەوشتی سەلاحەددینی بەرز نرخاندووە. دادگەری، ئازایەتی، بەخشندەیی، لێبوردوویی، ئەمەکداری، ڕووخۆشی و نزیکبوون لە خەڵکەوە ژمارەیەک لەو تایبەتمەندییە ئەخلاقییانەن کە دراونەتە پاڵی.

 

سەلاحەددین دەسەڵاتدارێکی دادگەر بووە؛ دەڵێن ھەموو ڕۆژێکی دووشەممە و پێنجشەممە لە مەجلیسێکی گشتیدا دادەنیشت و زانایان و دادوەرانی لەگەڵ خۆی ئامادە ئەکرد و دەرگای بۆ ھەموو سکاڵایەک ئاوەڵا ئەکرد. ئەمەشی لە شاردا و لە کاتی گەشت و گەڕانیشدا ئەکرد. سەلاحەددین لێبوردە و میھرەبان بووە تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانی کە لەگەڵی دەجەنگان. کاتێک ئاگربەستی بکردایە، پێ پابەند ئەبوو و ئەگەر بەڵێنیشی بدایە ئەیبردە سەر.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد