سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن
سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن

شیعری نالی

لە دوگمەی سینە دوێنێ نوێژی شێوان

بـەیـانـی دا سـپـیـدەی بـاغـی سـێـوان

 

لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەر وەکو شێت

بـە ڕوو زەردی هەڵـهـات و کـەووتە کـێوان

 

دوو چـاوی من کـەوا کەیـلی سروشـکن

دەپـێـون ئـاوی بەحـری خـوێ بـە پـێـوان

 

مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو

پـەشـێـواوە لـەبـەر پـەرچـەم پـەشـێــوان

 

شەرابـی لـەعلی ڕومانـی لـە " نـالـی "

حـەرامـە بـێ مـەزەی مـاچـێکـی لـێـوان

 

حەزرەتی (نــالی)




 

له‌کن ئه‌و جه‌وره‌ فه‌رده‌ له‌ هه‌یوولا نییه‌ باس

له‌ حیکه‌م په‌روه‌رییی بوو عه‌لی سینا نییه‌ باس

 

سۆفییان هاتنه‌ مه‌جلیس وه‌ره‌قی دیده‌ بشۆن

له‌ کن ئه‌و دێمییه‌ وشکانه‌له‌ ده‌ریا نییه‌ بـــاس

 

به‌زمی ره‌ندانه‌ ئه‌مه‌،مه‌لعه‌به‌ی وه‌عز نییه‌

له‌ به‌دو نیکی و قه‌لابیی دونیا نییه‌ باس

 

ئه‌مه‌ جێی ره‌مزو ئیشاره‌تی ده‌روونه‌،له‌گه‌رووی

ته‌نگی پڕ غه‌رغه‌ره‌یی واعیزی غه‌ڕڕا نییه‌ باس

 

به‌ سه‌راوێزه‌ی چاوێنه‌ی که‌للةی سه‌ریان

له‌""""که‌ی"و"قیسه‌ر"و"ئه‌سکه‌نده‌ر"و"دارا"نییه‌ باس

 

جێی زوبان گرتن ودڵ رۆشنی و سووتانه‌

مه‌قته‌دا شه‌معه‌ که‌ خامۆش نییه‌ ئه‌ممانییه‌ باس

 

حه‌زره‌تی هه‌یبه‌ته‌،نه‌ک غه‌یببه‌ت و ره‌یبه‌ت((نالی))

ئه‌ڵڵا ئه‌ڵڵا ،چ حزوورێکه‌ که‌ ئه‌سله‌ن نییه‌ باس!