سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن
سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن

شیعری وفایی

بـە چـاوان غەمـزە و ئیمـا مـەفـەرمـو


بە قەتڵی عاشقی شەیدا مەفەرمو

*

ئەمن کوشتەی جەماڵی تۆم عەزیزم


لە بـاغـی ( جنـة المأوى ) مـەفـەرمـو

*

ئـەتــۆ مـوســونـبـول و ڕوو ئـافـتـابـــی


لە حوسنی طەلعەتی لەیلا مەفەرمو

*

دەڵێن : فەرمـووتە بمکوژی بە ناحەق


کە تۆ سوڵتانی حوسنی وا مەفەرمو

*

دوو چـاوم دور لـە تـۆ تۆفـانی خـوێـنە


لـە مـەوج و جۆشـی دەریـا مەفەرمـو

*

دەمـت وا بێنە قـیـبـلەم تـۆی تەبیبـم


بە تەشریفی دەمی عیسا مەفەرمو

*

من و یەک لەحظە شەو ئارام و تاقەت


لە دووری ماهی شـەو ئارا مـەفـەرمـو

*

بۆ خۆت بمکوژە نەک بەو چاوە مەستە


بـە جــەلادانـی بـێ پــەروا مـەفـەرمــو

*

" وەفـایــی " عاشقی ئەندامی تـۆیـە


شـەهیـدی قامەتـی طـوبا مـەفـەرمـو


وەفـایــی




گـوڵئه‌ندام ئـه‌ی تـه‌نـافی گه‌ردنم زوڵفـی پـه‌ریشـانت


عیلاجێ چاره‌یێ روحمـێ ئه‌مـان ده‌ستم به‌ دامـانت

*

غه‌ریبی تۆم نه‌خۆشی تۆم به‌گۆشه‌ی چاوی بیمارت


ئه‌سیری تۆم شه‌هیدی تۆم به‌ نووکی تیری موژگانت


وەفــــایـــی