سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن
سروشت

سروشت

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم ‌*وەرە با زولفەکەت لادا هەناسەم *هێمن

ماموستا حه قیقی

چاوه ‌که‌م

 

دڵم ماتی غه‌می هیجرانی تۆیه‌


نه‌خۆشی ده ‌ردی بێ ده ‌رمانی تۆیه‌

*

ئه‌وا عومرێکه‌ چاوم ،چاوه‌کانم


خه‌ریکی شیوه‌ ن و هیجرانی تۆیه‌

*

برینم کارییه‌ جه‌رگم بڕاوه‌


ئه‌ویش کاری برۆ و موژگانی تۆیه‌

*

دڵی بردم نیگای چاوی خۆمارت


یه‌ که‌و گیراوی دوومه‌ستانی تۆیه‌

*

به‌ قانوون حورمه‌تی میوانی فه‌رزه‌


مه‌ر ه ‌نجێنه‌ دڵم ، میوانی تۆیه

*

ته‌وافی خاڵی تۆ بۆ من حه‌ڵاله‌


دڵم فید یه‌ و سه‌رم قوربانی تۆیه‌

*

قیامی قامه‌ تت قامی قیا مه ‌ت


ته‌رازووی چاوه‌ که‌م میزانی تۆیه‌

*

هه‌والی رۆژی مه‌حشه‌ر گه‌ر ده ‌پرسی


خه‌به‌ر ده ‌ستی من و دامانی تۆیه

*

ئه‌گه‌ر په‌یمانه‌که‌ی ده ‌ستت شکاندم


دڵم مه‌شکێنه‌ هاوپه‌یمانی تۆیه‌

*

ئه‌تۆ سووچت نه‌بوو چاوت منی کوشت


مه‌فه‌رموو چاوه‌ که‌م تاوانی تۆیه‌

*

به‌ ئیمانم هه‌تا مردن "حه‌قیقی"


به‌ هیوای دینی چاوی جوانی تۆیه‌


 

" مامۆستا حه‌قیقی




نظرات 1 + ارسال نظر
moein سه‌شنبه 17 آذر‌ماه سال 1394 ساعت 02:07

حک هه زاران جار روحت شاد

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد