نیمه ئاواڵـــــــــێ له گۆشه‌ی بێکه‌سی دا خه‌م نه‌بێ
چاکه ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه، سایه‌ی که‌م نه‌بێ
لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵـــــــده‌یته‌وه تــــــــێیدا نییه
باسی فرمێسک و هه‌ناسه وشیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ
ڕۆژگــــــاری ســــــپڵه بۆ من بـــــۆسه‌یه‌کی نایه‌وه
نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ، به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ
ڕه‌نـــجی دووری دلبه‌رم بۆ کوشتنی من کافی یه
گه‌ر له دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تێکی دیکه‌م نه‌بێ
ڕه‌مزی دڵـــــــداری له زینێ فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌کو من، مه‌م نه‌بێ ؟
شـــــــادی جـــــارێکی به میوانی نه‌هاتۆته دڵــــــــم
ڕه‌نگه خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ
خـــــۆم ده‌ســـــووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵــک ڕۆشن بکـــه‌م
کێ له ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ!!!
هۆنراوەی: مامۆستا هێمن
وتنی: عەدنان کەریم